کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە

.

10:46 AM - 28/04/2024

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینی دەكات سبەینێ گۆڕانكاریی لەكەشوهەوادا روو دەدات و ئەگەری نمەباران هەیە. 

كەشناسیی هەرێم، پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی لە هەندێ ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لە کاتەکانی شەو درەنگ ئەگەری نمەباران هەیە لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

سبەینێ پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هەروەها پێشبینی كردووە، بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 35 پلە، سلێمانی 34، دهۆک 35، زاخۆ 36، هەڵەبجە 35، کەرکوک 39، سۆران 33، حاجی ئۆمەران 22 و گەرمیان 40 پلە).

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە