.
10:18 AM - 28/04/2024
ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایەك كۆدەبێتەوە كە دژی هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ تۆماركراوە و تیایدا داواكراوە هەردوولا پابەندبكرێن بەجێبەجێكردنی یاسای بودجە.
بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ یەكشەممە دادگاكە لەسەر سكاڵایەك كۆدەبێتەوە كە لەلایەن پارێزەرێك بەناوی (ئازاد عەبدولحەمید دۆسكی) لەسەر سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانی نەوتی عیراق و هەرێم تۆماركراوە.
لە سكاڵاكەدا داواكراوە هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم پابەندبكرێن بە جێبەجێكردنی سەرجەم بڕگەكانی ماددەی (1 و 11 و 12 و 13) لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، كە چۆنیەتی دابەشكردنی داهات و خەرجی نێوان هەرێم و بەغدای رێكخستووە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە