کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەرمین مەعروف: حكومەتی عیراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە

.

10:39 PM - 23/04/2024

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  دەڵێت" کێسەی مووچە یەکلا بوەتەوە وحكومەتی عیراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە"


د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند" دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عیراق كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە و پێویست بە بەدواداچوون بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ناكات و تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت بە شێوەی كاش دەنێردرێت"


ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق حكومەتی عیراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە و پێویستە رێوشوێنەكانی بە بانكیكردن دەستپێبكات تاوەكو بەو بیانووە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رانەگیرێت"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە