کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا.. عیراق ناوەندێكی گرنگە بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

.

09:18 PM - 23/04/2024

وتەبێژی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، عیراق ناوەندێكی گرنگە بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاردەكەن بۆ دوورڕاگرتنی ئەو وڵاتە لەگرژییەكانی ناوچەكە.

ئیلیزابێز ستینكی، وتەبێژی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەكۆبوونەوەكەی هەفتەی رابردووی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە واشنتۆن، ئاماژەی بەكاری پێكەوەیی و هەماهەنگی نێوان ئەمریكا و عیراق كردووە، بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەئكیدی لەدوورڕاگرتنی عیراقیش كردووەتەوە لە گرژییەكانی ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و عیراق لە گفتوگۆدان بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراقیش ناوەندێكی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەكە. ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی ئابی ساڵی رابردوو ئەمریكا و عیراق گەیشتوونەتە رێككەوتن، بۆ گواستنەوەی ئەركی هاوپەیمانان لە عیراق بۆ پەیوەندییەكی دوو قۆڵی هەمیشەیی، بەئامانجی دڵنیابوون لەشكستی داعش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە