کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

25 پاس ئامادەکراوە بۆ کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی

.

06:20 PM - 23/04/2024

حکومەتی عیراق وەک سەرەتایەک 25 پاس ئامادەکراوە بۆ کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی

. عەمار مونعم، سەرۆکی تیمی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکانی حکومەت لە لێدوانێکیدا رایگەیاند "هەوڵەکانی تیمەکەمان بووە هۆی ئەوەی وەزارەتی گواستنەوە 25 پاسی مۆدێرن تەرخان بکات کە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیی (pos)یان تێدا بەکاردەهێندرێت بۆ گواستنەوەی خوێندکاران و ستافی مامۆستایان لەناو کەمپی زانکۆی بەغداد و لە سبەینێوە ئەو پاسانە دەستبەکار دەبن"

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بابەتە لەژێر رێنمایی سەرۆک وەزیراندا هاتووە بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغییەی کە لە کاتی دەوامی رەسمیدا دروست دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە