کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بەرز بووەوە

.

09:30 AM - 23/04/2024

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و بۆ هەر بەرمیلێك لە نەوت نزیكەی 40سەنت چووە سەر نرخەكەی.

بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتی جیهان نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 87دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەمەش نزیكەی 40 سەنت نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 82 دۆلار و 30 سەنت فرۆشرا.

ململانێكانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایكردووە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە بە جۆرێك شارەزایانی بواری نەوت پێشبینی دەكەن لە ئەگەری بەردەوام بوونی ڕوداوەكان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت نزیك بێتەوە لە 100 دۆلاری ئەمریكی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە