کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زنجیرەیەك بوومەلەرزە تایوانی هەژاند

.

09:24 AM - 23/04/2024

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زنجیرەیەك بوومەلەرزەی بەهێز تایوانی هەژاند، كەبەهێزترینیان بەهێزی شەش پۆینت یەكی پلەی رێختەر بووە، پێشتر و لەسەرەتای ئەم مانگە بوومەلەرزەیەكی بەهێزی تری بەهێزی حەوت پۆینت چوار پلەی رێختەر تایوانی هەژاند و بەو هۆیەوە 13 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لەهەزار كەسی تریش برینداربوون.

سەبارەت بەبوومەلەرزەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەنتەری جیۆلۆجی ئەمریكی رایگەیاندووە، ناوەندی بەهێزترین بوومەلەرزەیان لەنزیك كەناراوەكانی كەرتی هوالین و ناوچە شاخاوییەكانی ئەو ناوچەیە و بەقوڵی 10 پۆینت حەوت كیلۆمەتر بووە، گوڕەكەشی بەهێزی شەش پۆینت یەك بووە، هەروەها گوڕی بومەلەرزەكانی تری لەنێوان چوار پۆینت پێنج بۆ شەش پلەی رێختەردا بوون.

بوومەلەرزەكان لە زۆرینەی ناوچەكانی تایوان بەتایبەت تایبی پایتەخت كە زیاتر لە 150 كیلۆمەتر لە هوالینەوە دوورە، هەستیان پێكراوە و ترس و دڵەڕاوكێی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لێكەوتۆتەوە.

هەر بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە پشوو لە هوالین و كەرتەكانی دەوروبەری راگەیەندراوە و سەدان پاش لەرزەی تریش ناوچەكەیان هەژاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە