.
07:25 PM - 22/04/2024
هاوڵاتییەکی خەڵکی ناحییەی چوار قوڕنە و دانیشتوی بەریتانای ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاوێکی نێوان هەرێم و ئێراندا خنکا.
ڕابەڕ حهسهن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند" ئهو هاوڵاتییه له ئاوی نێوان گوندی گۆڕەشێر و گوندی شێنێ خنکاوه، گوندی گۆڕەشێردەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوندی شێنی سەربە قەزای پشدەرە"
هاوکات بهپێی زانیارییهكان، هاوڵاتییهكه بەناوی ( ج . ق ) لەدایکبووی ساڵی 1997 خەڵکی ناحیەی چوار قوڕنەیهو لە نزیک گوندی شێنێ سەر بەناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی به ڕووبارێکی گوندەکە کەوتوهتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایهنه پهیوهندیدارهكان، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان دهرهێناوهتهوهو گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە