.
03:34 PM - 22/04/2024
کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆککۆماری تورکیا کۆتاییهات و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، جەخت لە پاراستنی سەروەریی عێراق و بەکارنەهێنانی خاکی عیراق بۆ هێرشکردنەسەر تورکیا کراوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی د. لەتیف رەشید و رەجەب تەیب ئەردۆغان، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاوازەکان جەختیلێکراوەتەوە و هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایش، ئابووری، ئاو دووپاتکراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی، عیراق دەیەوێت لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندیی باشی لەگەڵ تورکیای دراوسێ دروستبکات.
سەرۆککۆماری عیراق باسی لەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین خاکی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێنرێت، هەماهەنگی و پەیوەندیی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەپێناو گرەنتیی ئاسایشی هەردوو وڵات پێویستە.
ئهوهشخراوهتهڕوو، له كۆبونهوهكهدا تیشک خرایە سەر پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکان، پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات، ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوان بازرگانی، هاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان و پرسی ئاو.
سهرۆك كۆماری عیراق جەختی لەوە کردەوە کە، عیراق چاوی لە پەیوەندییە جیاوازەکانە لەگەڵ تورکیای دراوسێی خۆی لە ئاستە جیاجیاکاندا، هاوکات ئارهزو دەکات پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست دابمەزرێنێت، کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش لە بوارەکانی مێژویی، ئابوری، بازرگانی و کولتوریدا بکات"، جەختیشی کردەوە گرنگه گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردو وڵات پهسهندبكرێت.
هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکان و پرۆژەی رێگەی ئاوریشم کردووە و وتوویەتی، "رێگەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجییە و پاڵپشتی و هاوکارییەکانمان بۆ تەواوکردنی بەردەوام دەبێت".
سەرۆککۆماری تورکیا وتووشیەتی، تورکیا لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنیی، ژینگەیی و ئابوورییەکان پاڵپشتی عیراق دەبێت و هاوشانی وڵاتەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەوەستێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عیراق ناوەندێکی گرنگی بازرگانییە بۆ تورکیا و پێویستە میکانیزمی هاریکاریی بازرگانیی و ئابووریی گەشەپێبدەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە