کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان دەوەستێتەوە

.

02:14 PM - 22/04/2024

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا یەپامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،" یەكێتی باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە".

دەقی پەیامەکە...

 

 ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی لەسەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان پیرۆزبێت، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەموو ئەو قەڵەمە ماندوونەناسانە دەكەین كە لە رابردوودا هەوڵی بەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەگەری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەیان داوە.

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەهەمووشێوەیەكیش دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان دەوەستێتەوە و بە هەڕەشەیەكی جدیی دەزانێت لەسەر دیموكراسی و وێنای هەرێمی كوردستان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، كەبەداخەوە لەماوەی رابردوودا هەرێمەكەمان بەهۆی چەند حاڵەتێكی لەوشێوەیەوە رووبەڕووی رەخنەی توند  بووەوە.

 

لە رابردوودا بەهەمووشێوەیەك پاڵپشت و پشتیوانیی رۆژنامەنووسان بووین، ژینگەیەكی ئازادمان فەراهەمكردووە و داوامان لە رۆژنامەنووسان كردووە بوێربن و ئازادانە رەخنەمان لێبگرن، بە رەخنەكان گەورە دەبین و بەخۆماندا دەچینەوە. لەداهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە بەردەوامدەبین و پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە