.
02:03 PM - 22/04/2024
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەست بەسەرداگرتنی 15 كیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هەوڵەكانیان لەپێناو پاراستنی كۆمەڵگا لەماددەی هۆشبەر بەردەوامە و لەئۆپراسیۆنێكدا توانیویانە دەست بەسەر بری 15 كیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەردا بگرن، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ماددە هۆشبەرەی دەستی بەسەرداگیراوە لەدەرەوەی هەرێم هێندراوە و هەوڵدراوە لەناوخۆ ساغبكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە