.
01:26 PM - 22/04/2024
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان دەکات زانیاری تەواو لەسەر ئەو فەرمانبەرانە رەوانە بکەن کە بڕواننامەیان بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهێناوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەوە دەکات، زانیاریی تەواویان لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بۆ بنێرن کە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.
وەزارەتەکە لە گشتاندنێکدا کە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی ناردووە ئاماژەی بەوەکردووە، داوایان لێدەکەن زانیاریی تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە پڕبکەنەوە و بە زووترین کات بۆیان رەوانە بکەن.
روونیشکراوەتەوە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو زانیارییانەی کە پێشتر رەوانە کراون کەموکوڕی زۆر لە فۆڕمەکانیاندا هەیە و پێویستە تەواوی زانیارییەکان تا (10/5/2024) رەوانەی وەزارەت بکرێن.
وەزارەتی دارایی لینک و باڕکۆدێکیشی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، لینک و باڕکۆدەکە لەسەعات 12:00ـی رۆژی سێشەممە 23ـی نیسان کارادەبێت، هەروەها داواکراوە لە رێگەی ئیمەیڵی دیوانی وەزارەت و فەرمانگەکانەوە زانیارییەکان بنێرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە