کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قائیمقامیەتی سلێمانی: دوو جۆر رۆن تێکەڵکراوە و بە رۆنی خۆماڵی بە هاووڵاتییان فرۆشراوە

.

10:47 AM - 22/04/2024

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر رۆنی ساختەی خۆماڵی رایدەگەیەنێت، دوو جۆر رۆن به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و له‌ شوێنێكی نه‌شیاودا تێکەڵکراوە و به‌ نرخی جۆره‌ رۆنێك كه‌ خواستی زۆری له‌سه‌رە فرۆشراوە.

له ‌راپۆرتێکی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه‌، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییان و دوای به‌دواداچوون بۆ ساختەکردنی جۆره‌ رۆنێك كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ خواستی له‌سه‌ره، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له ‌ماڵێكدا له‌ گه‌ڕه‌كی گوڵه‌باخی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆندا گرت'.

دەشڵێت، له‌كاتی پشكنین بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردنی تێدا نه‌بووه‌ و تانكی سه‌ربانی بۆ تێكه‌ڵكردنی دوو جۆر رۆن به‌كارهێناوه‌،‌ هاوکات ده‌ست به‌سه‌ر چەندین مۆر و ئامێری دروستکردنی بەروار و لیبڵی بەکارنەهاتوو و پرنتەر و ئامێری کەپسکردنی سەری دەبە و چەندین دەبە و مەنجەڵی فافۆندا گیراوه‌ كه‌ له‌ كاره‌كه‌یدا به‌كاریهێناوه.

لەراپۆرتەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و رۆنه‌ دروستكراوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌كارهێنانه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه‌، هاوكات به‌رواری نوێی له‌سه‌ر چاپكراوه‌ و ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای بازرگانی فێڵكردنه‌ له‌ هاوڵاتییان.

ئاماژه‌ی بەوەشكراوە‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، دۆسییه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئابوری كراوه‌ و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ و رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

437498666_410783578472824_4972326920389951478_n.jpg

438077825_410783485139500_6146476353774991164_n.jpg

438099901_410783481806167_9215540359595383877_n.jpg

438098941_410783558472826_7856996896374676309_n.jpg

438127940_410783488472833_3097738530078034679_n.jpg

438146496_410783575139491_1203501626086480281_n.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە