.
10:36 AM - 22/04/2024
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا یەپامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پاڵپشتی بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاکارانی وڵات دوپاتدەکەینەوە و ھەمیشە پشتیوانیان دەبین لە دابینکردنی مافەکانیان و ھێنانەکایەی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئازادی کارکردنیان.
دەقی پەیامەکە...
لە یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەم و دامەزراندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی "کوردستان" بەرز رادەگرین.
رۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆ، کە پەیامەکان بەراستی و دروستی دەگەیەنێت و روداوەکان پیشەگەرانە دەگوازێتەوە، بنەمایەکی سەرەکی و گرنگی پێشخستنی وڵاتە، ھەروەھا لەڕێی چاودێریکردنی دامەزراوەکان و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و ھێنانەکایەی کۆمەڵگەیەکی ھۆشیار دەتوانێت بەشداربێت لە بونیادنانی نیشتمانێکی پێشکەوتوی گەشەسەندوو.
لەم یادەدا پاڵپشتی بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاکارانی وڵات دوپاتدەکەینەوە و ھەمیشە پشتیوانیان دەبین لە دابینکردنی مافەکانیان و ھێنانەکایەی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئازادی کارکردنیان لەپێناو بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و ھۆشیاری لە کۆمەڵگەکەماندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە