کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاروان یاروەیس: هیچ رێكەوتنێك بۆ بەبانكیكردنی مووچە نەكراوە

.

07:26 PM - 21/04/2024

پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت، وەزارەتی دارایی عیراق و دادگای فیدڕاڵی بڕیاریانداوە فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدڕاڵیەكانەوە مووچەكانیان وەربگرن، وتیشی، تائێستا هیچ رێكەوتنیك لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق نەكراوە لەسەر ئەو بابەتە.

كاروان یاروەیس ئەندامی فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی روونە كە مەبەستیەتی لەڕێگەی بانكەكانی (رەشید، رافیدەین و تی بی ئای)یەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بانكی بكرێت بەڵام، تائێستا هیچ رێكەوتنیك لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق نەكراوە لەسەر ئەو بابەتە، چونكە حكومەتی هەرێم سورە لەسەر هەژماری من. 

وتیشی، ئەوە درێژە دەكێشێت تا ئەو كاتەی دادگای فیدڕاڵی بەبڕیاریك رێگەبدات لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە بدرێت بە فەرمانبەران. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە