کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەیف سامی : سنور بۆ خەرجییەکان دادەنرێت و کاربۆ جێبەجێکردنی بودجەی گشتی دەکەین

.

01:25 PM - 21/04/2024

وەزیری دارایی عیراق دەڵێت" کار لەسەر ئەوە دەکین سنوریک بۆ خەرجییەکان دابنێین و کاری جدی لەسەر جێبەجێکردنی بوودجە دەکەین"

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزرەتی دارایی عیراق بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، لە میانی بەشداریکردنی کۆبونەوەی گروپەکانی سندوقی نەختینە و بانکی نێودەوڵەتی لەگەڵ عەبدولعەزیز مەولا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری عیراق و جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی کۆبوەوە و تاوتوێی ھاوکاری و پاڵپشتی ئابوری عیراقیان کرد.


هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  تەیف سامی رایگەیاندووە" کار لەسەر جێبەجێکردنی بودجەی گشتی و دانانی سنورێک بۆ خەرجیەکانی ئێستا دەکەن ھەروەھا ھەوڵی زیادکردنی داھاتە نانەوتیەکان دەدەن لە رێگەی باجەوە"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە