کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق.. دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوارکرا

.

12:52 PM - 21/04/2024

وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیکرد بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان.

وەزارەتی دارایی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە  رایگەیاند،  وەک وەزارەت داوایان لە وەزارەت و دەستە و  فەرمانگەکان کردووە سەردانی فەرمانگەی وەزارەت بکەن، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی  دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.

 هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی عیراق لە کاتێکدایە کە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هێشتا لیستی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە