کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییانی هەرێم دەدرێت

.

07:53 PM - 20/04/2024

وتەبێژی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم وەرزەدا رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت و چاوەڕواندەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هەمان میكانیزم بێت.

سیروان محەمەد، وتەبێژی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا لەم وەرزەدا رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت و بەرنامەی موەلیدەكان جێگیرە كە ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت لە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆوە كاردەكەن.

وتیشی، چاوەڕواندەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی پێنج رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە