کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

له‌ سبه‌نێوه‌ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک دەستپێدەكات

.

06:20 PM - 20/04/2024

وەزیری بازرگانیی عیراق رایگەیاند، لە رۆژی 21ی نیسانەوە دەستدەکەن بە ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی و کەرەستە خۆراکییەکان و بەسەر سەرجەم خێزانەکاندا دابەش دەکرێت. 

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عیراق رایگەیاند، رێكارە كارگێڕی و هونەرییەكان بۆ ئامادەكردنی سەبەتەی خۆراكی و دانانی لە كۆگاكانی وەزارەتدا تەواوكراون، لە سبەینێوە دەست بە ئامادەکردن و دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکان بەسەر هواوڵاتیاندا دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ گرفتێکیان لەبەردەم کورتهێنانی کەرەستەی خۆراکی بۆ بریکارەکانی خۆراکدا نییە چونکە خۆیان دەتوانن گرفتەکە چارەسەر بکەن.

ئەوەشی خستە ڕوو، هەوڵدەدرێت کە زۆرترین هاوڵاتی لە پڕۆسەی دابەشکردنەکە سوودمەند بن.

وەزیری بازرگانیی عیراق وتیشی، هەوڵدەدەین تا ساڵی داهاتوو سەرجەم گرفتەکانی بەردەم وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە ئامادەکردن و دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی چارەسەر بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە