کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی گەیشتەوە بەغدا

.

05:03 PM - 20/04/2024

ئەمڕۆ شەممە، 20ی نیسانی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەدوای سەردانە رەسمییەكەی بۆ ئەمریكا، گەڕایەوە بەغدا.

لە ماوەی سەردانەکەیدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا و وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەو وڵاتە و چەندین بەرپرسی دیکەی واشنتۆن کۆبوونەوە و پرسی ئابووری و وزەی عیراق یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکان لەگەڵ بابەتی دۆلار و لابردنی سزای سەر بانکە عیراقییەکان و ئەرکی هاوپەیمانان لە عیراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق، کە سەرجەم دیدارەکانی سەرۆکوەزیرانی عیراقی خستووەتەڕوو، ئاماژەیان بەوە کردووە کە سودانی لە گەشتەکەیدا لەسەر ئاستی باڵا، لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران و سیناتۆرەکان لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان، کۆبووەتەوە.

هاوکات، بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی عیراق و ئەمریکا، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سودانی، شاندی عیراق 19 گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بوارەکانی دارایی و ئابووری و وزە و تەندروستیدا واژۆ کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە