.
04:40 PM - 20/04/2024
بەڕێوەبەرایهتی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگهیاند، ئهمڕۆ تهرمی سێیهمین هاوڵاتی كه له لافاوهكهی مانگێك لهمهوبهر خنكا، دۆزرایهوه و رهوانهی پهیمانگهی پزیشكی دادوهری كراوه.
ئەمڕۆ شەممە، 20-04-2024، عەمید حەسەن خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، دوای مانگێک لە پڕۆسەی گەڕان، تیمەکانیان توانییان لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ تەرمی ئەو گەنجە ئێزدییە بدۆزنەوە کە لە رۆژی 19-03-2024، لە سنووری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لافاو لەگەڵ خۆی بردبووی.
دەشڵێت، گەنجەکە تەمەنی 15 ساڵە و ناوی "رۆژڤان ئیدریس"ە و، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە، 07-04-2024، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک توانییان تەرمی دووەم خنکاوی لافاوەکەی دهۆک لە گەڕەکی شندۆخا بدۆزنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە