کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی رێكخراوەكان لەسلێمانی راگیرا

.

02:57 PM - 27/03/2015

بەفەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی رێكخراوەكان لەسلێمانی رادەگیرێت.
لەوبارەیەوە جەمال ساڵح بەڕێوەبەری كاروباری رێكخراوەكان لەوەزارەتی دارایی و ئابووری لەلێدوانێكدا ووتی: لەڕێگەی تەلەفۆنەوە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی پێیان ڕاگەیاندووە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی رێكخراوەكان رابگرێت و روونیكردەوە لەمانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە فەرمانەكە جێبەجێكراوە.
جەمال ساڵح وتیشی: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی وتوویانە خۆیان چارەسەری فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی رێكخراوەكان دەكەن و لەفەرمانگەكانی حكومەت كاریان پێدەسپێرن .
بەگوێرەی زانیارییەكان حكومەتی هەرێم لەهەوڵی ئەوەدایە لەچوارچێوەی ڕێوشوێنە كارگێڕی و یاساییەكاندا، بەڕێوەبەرایەتی رێكخراوەكان لەسلێمانی هەڵبوەشێنێتەوە و فەرمانبەرەكانی كەژمارەیان زیاتر لە 4500 فەرمانبەرە بەسەر دامودەزگاكانی حكومەتدا دابەش بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە