.
03:41 PM - 22/12/2015
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، بەمەبەستی زیاتر پەرەپێدانی زمانی كوردی لە زانكۆ تایبەتییەكانی هەرێم، پرۆگرامی زمانی كوردی بۆ خوێندكارە عەرەب و بیانییەكان دادەنێت.
دكتۆر فوئاد عەلی ، سەرۆكی لیژنەی دانانی پرۆگرامی زمانی كوردی لە زانكۆ تایبەتەكان ڕایگەیاند : بۆمەبەستی زیاتر گرنگیپێدانی زمانی كوردی، پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ خوێندكارە عەرەب و بیانیەكان و ئەومامۆستایانەی كەوانە دەڵێنەوە پێویستە فێری زمانی كوردی ببن. وتیشی : بەرنامەكەمان ئیلزامیە و دەبێت خوێندكار و مامۆستای بیانی ،فیری زمانی كوردی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە