کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەراسیمی دەرچوونی یەكەمین خولی دەرچوونی زانكۆی گەرمیان بەڕێوەچوو

.

09:51 PM - 16/12/2015

مەراسیمی دەرچوونی یەكەمین خولی دەرچوونی زانكۆی گەرمیان بەڕێوەچوو و  زیاتر لە 700 خوێندكار بڕوانامەیان وەرگرت. ئەمڕۆ مەراسیمی یەكەمین خولی دەرچووانی زانكۆی گەرمیان بەڕێوەچوو، كە تێیدا 730 ی خوێندكاری دەرچووی بەشەكانی فاكەڵتی پەروەردەی كەلار و فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان و وەرزشی خانەقین بڕوانامەیان وەرگرت، مەراسیمەكە لەسەعات 10ی بەیانییەوە لە هۆڵی بۆنەكانی قەزای كەلار دەستیپێكرد و لە سەعات 3 ی ئێوارە كۆتایی پێهات. زانكۆی گەرمیان لە ساڵی 2010 بنیاتنراوە و ژمارەیەك بەشی لەخۆگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە