کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی ئامێری ئاشكرا كردنی دەرمانی ساختە دابین دەكات

.

03:41 PM - 15/12/2015

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەدیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو  د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند وەزارەتەكەیان ئامێرێكی پزیشكیان كڕیووە كە ناوی (ڕامان سپڕێكت سكۆبە) و دەتوانێت دەرمانی ساختە لە دەرمانی ئەسڵی جیا بكاتەوە.
هەروەها راشیگەیاند لە ئێستادا دوو ئامێریان كڕیووە كە یەكێك لە ئامێرەكان گەیشتووە و ئەوی تریشیان بەم نزیكانە دەگات و ووتیشی نرخی هەر یەكێكیان 70 هەزار دۆلارە.
تەئكیدیشی كردەوە كە هەر كەسێك  سەرپێچی بكات و بە دەرمانی ساختەوە بگیرێت  دەدرێتە دادگا ,شایانی باسە ئەمە یەكەم ئامێری لەو جۆرەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكەدا كە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە