.
07:58 PM - 06/12/2015
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6-12-2015، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی زانكۆ لاینی راگه‌یاند.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییدا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاشكرایانكرد، كه‌بۆ ساڵی خوێندنی2015-2016، (59539) خوێندكاری ده‌رچووی 12 ی ئاماده‌یی له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان فۆڕمی زانكۆلاین-یان پڕكردۆته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له (34) هه‌زار خوێندكار له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان وه‌رگیراون.
راشیانگه‌یاند: كه‌مترین نمره‌ی وه‌رگیراو له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێم بۆ خوێندكارانی 12 ی ئاماده‌یی (63) بووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، له ئێستادا خوێندكاران ده‌توانن له‌رێگه‌ی وێبساتی زانكۆلاینه‌وه بزانن له‌چی زانكۆ‌و په‌یمانگایه‌ك وه‌رگیراون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ش كه فۆڕمی زانكۆلاین-یان پڕكردۆته‌وه‌و ناویان له‌هیچ زانكۆ‌و په‌یمانگایه‌ك نه‌هاتۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆنمره‌كانیان له 63 كه‌متره ده‌توانن ساڵی ئاینده فۆڕمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه، بۆ وه‌رگیرانیان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
له‌كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پیرۆزباییان له سه‌رجه‌م خوێندكاران كرد‌و هیوایان خواست كه سه‌ركه‌وتووبن، راشیانگه‌یاند: رۆژی 13-12-2015، یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی خوێندكارانی وه‌رگیراو ده‌بێت له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ ساڵی 2015-2016.
دەتوانیت لە رێگەی ئەم لینكەوە ناوی خۆت بدۆزیتەوە
https://www.regayzanko.com/login.php?login
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە