کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتە كوەیت

.

03:01 PM - 28/04/2015

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتە كوەیت و لەلایەن شێخ سوباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح ئەمیری كوەیت پێشوازی لێكرا. سەردانەكەی ئەردۆگان لەسەر بانگهێشتی ئەمیری كوەیت ئەنجامدراوە و بۆ تاوتوێكردنی قەیرانەكانی یەمەن و سوریایە. بڕیاریشە ئەردۆگان لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ كوەیت چەند رێكەوتنێكی بازرگانی و سەربازی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئیمزا بكات, بڕیاریشە لەگەڵ بازرگانانی كوەیت و بە جیا لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كوەیت و سەرۆكی پەرلەمان كۆبێتەوە و سەردانەكەشی یەك رۆژ دەخایەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە