.
09:21 PM - 01/12/2015
ئه‌مڕۆ ١-١٢-٢٠١٥ د. به‌رهه‌م ساڵح له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سیسیل بیری باڵیۆزی نه‌رویج له‌عیراق و وه‌فدێكی هاوڕێی كۆبوه‌وه .
له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌ڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نه‌رویج ، باس له هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرا ، به‌تایبه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی.
له‌وباریه‌وه جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه ته‌نیا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه مه‌ترسی نییه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدیه له سه‌ر هه‌موو جیهان .
له‌ته‌وه‌ریكی تری دیداره‌كه‌دا باس له دۆخی سیاسی و ئه‌و پێشهایانه كرا كه له‌ناوچه‌كه به‌گشتی به‌ڕێوه‌ن ، به‌تایبه‌تی قۆناغی دوای داعش و چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە