کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگرتنی دادوەرانی هەرێم لە سلێمانی و هەولێر و گەرمیان بەردەوامی هەیە

.

02:45 PM - 28/04/2015

دوای ئەوەی دادوەرانی دادگاكانی سلێمانی و هەولێر و گەرمیان مانگرتنیان لە كارەكانیان راگەیاند و هاتنە دەرەوەی دادگا, ئەنجومەنی دادوەری هەرێمیش مانگرتنیان راگەیاندووە و یاداشتێكیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان كردووە. ناڕەزایی دادوەران دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا لەبەردەم سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك – گەرمیان كەسوكاری ئەنفالكراوان و چالاكوانانی مەدەنی سنووری گەرمیان خۆپیشاندانێكیان رێكخست و دواتر چوونە ناو دادگاوە, داواكاری  كەسوكاری ئەنفالكراوان گەڕانەوەی حاكم هاوژین بوو بۆ دادگای كفری كە ئەو دادوەرە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ چەند تۆمەتبارێكی كەیسی ئەنفال دەركردبوو بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەوە گواسترایەوە بۆ قەزای ئامێدی. لەو بارەیەوە پەیامنێرمان لەهەولێر پێی راگەیاندین: ئەنجومەنی دادوەری رایانگەیاندووە حاكم هاوژین پێشتر بڕیاری گواستنەوەی هەبووە و دوای چونیشیان بۆ پەرلەمانی كوردستان لەنێو پەرلەمان هیچ كەس پێشوازی لەئەنجومەنی دادوەری نەكردووە. لە لایەكی ترەوە پەیامنێرمان لەگەرمیان پێی راگەیاندین مانگرتنی دادوەران بەردەوامە و داوای دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەكەن كە چوونەتە ناو دادگا, لەلایەكی ترەوە دادوەر جاسم جەزا وتەبێژی یەكێتی دادوەرانی كوردستان رایگەیاند: حاكم هاوژین دادوەری لێكۆڵینەوە بووە و بۆی نەبووە فەرمانی دەستگیركردن بۆ هیچ كەسێك دەربكات.

8r5gopURQg8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە