کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆن كیری: لەهەموو كات زیاتر لەگەڵ ئێران لە رێكەوتنی كۆتایی نزیكین

.

02:34 PM - 28/04/2015

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: لەهەموو كات زیاتر لە رێكەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی نزیكن. جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی دانیشتنێكی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە رێگرتن لەزیاتر بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی و پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانیەكەی، رایگەیاند: ئەمریكا و وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەهەموو كات زیاتر نزیكن لەوەی رێكەوتنێكی مێژوویی لەگەڵ ئێران ئیمزا بكەن،وتیشی بەو رێكەوتنە كۆتایی بەململانێی 12 ساڵە دێت كە بەهۆی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران دروستبووە. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نەیشاردەوە كە هێشتا بۆ ئەو رێكەوتنە دانوستاندنی قورس ماوە. كیری دوای دانیشتنەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەگەڵ زەریف كۆبۆوە لەكاتێكدا دوای رێكەوتنەكەی نێوان ئێران و خۆرئاوا لە لۆزانی سویسرا، بۆ یەكەمجارە جۆن كیری و محەمەد جەواد زەریف دانیشتنێكی راستەوخۆ لە نیویۆرك ئەنجام دەدەن. لەمیانی دانیشتنەكەدا كە لەنوسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان بەڕێوەچوو، باس لە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی كۆتایی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران كرا, لەو بارەیەوە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاندووە: كۆبوونەوەكە ئیجابی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە