کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆیەكەم جار فڕۆكە جەنگیەكانی ڕوسیا موشەكی هەوایی بەكاردەهێنن

.

11:27 AM - 01/12/2015

لێپرسراوێكی هێزە ئاسمانیەكانی ڕوسیا بەئاژانسەكانی هەواڵی ووڵاتەكەی ڕاگەیاندووە, بۆپاراستنیان لەئەگەری هەر هێرشێكی چاوەڕوانكراو, بۆیەكەم جار فڕۆكە  جەنگییەكانی ڕوسیا لە سوریا بەموشەكی ئاسمانی پڕ چەك دەكرێن.
 ئەو لێپرسراوە سەربازیەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكرد ئەو موشەكانە دەتوانن لە دووری 60 كیلۆمەترەوە ئامانجەكانیان بپێكن.
ئەو هەنگاوەی هێزە ئاسمانیەكانی ڕوسیا دوای ئەوە دێت كەهەفتەی ڕابردوو بەبیانوی بەزاندنی سنووری توركیا، ئەنكەرە فرۆكەیەكی روسیای لەجۆری سوخۆی خستە خوارەوە  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە