کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوی پێشمەرگە

.

11:05 AM - 01/12/2015

ڕۆژانە نەك تەنها لە میدیاكانی جیهان، بەڵكو ئەمڕۆ لەسەر زاری زۆرینەی دانیشتوانی ووڵاتانی ئەوروپا ووشەی پێشمەرگە ئاشنایە. جێگەی شانازیە بۆ هەموو كورد لە ناوخۆی كوردستان و دەرەوەی كوردستان كە ڕۆڵی پێشمەرگە  ئەمڕۆ بەو هێزە قارەمانە پێناس كراوە كە تاكە هێزە توانیویەتی بەرەنگاری داعش ببنەوە بەو چەكە سادانەی.
پێش چەند ڕۆژێك لە سەردانێكم بۆ پەرلەمانی سوید چاوم بە هەندێ بەرپرس كەوت، لەوانە سەرۆكی پارتی گەل لە سوید یان بیۆركلوند و دواتر نوێنەرێكی سۆسیال دیموكراتی سوید كە پارتی دەستە خوشكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و دواتریش نوێنەرێكی پارتی سویدی دیموكرات كە بە ڕەگەز پەرست ناسراون. سەرجەمیان نەك تەنها كۆك بوون لەسەر قارەمانیەتی پێشمەرگە، بەڵكو ستایشی پێشمەرگەیان دەكرد كە تاكە هێزێكە ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە باوەڕپێكراوە لە لایەن ووڵاتانی ئەوروپاوە كە بە دڵ و بە گیان بەرگری لە خاكی خۆیان دەكەن و دژی داعش دەوەستن. هەر بۆیە پەرلەمانتارانی پارتی گەل لە سوید بە بڕیارێكی نوسراو كە سەرجەمی ئەندامەكانی خۆی دەنگیان پێ داوە لە پەرلەمانی سوید كراوە بە پڕۆژەیەك كە سوید دەبێ پشتگیری لە پێشمەرگە بكات لە ڕووی چەك و ئامێری پزیشكی و گواستنەوە و دواتریش بە مەشق لە سەرجەم بوارە پێویستەكان. ئەگەر چی ئەمڕۆ ئاشنایە سوید چەند كەسێكی پسپۆڕی ڕەوانەی كوردستان كردووە بۆ مەشقی تایبەت.
ئەوەی زیاتر مایەی خۆشحاڵیە، ئەم جارە بە جیاوازی لە جارەكەنی تر، بەڵێنەكە وا پێشنیازكراوە كە ڕاستەوخۆ هاوكاریەكان بدەن بە دەست پێشمەرگە نەك لە ڕێگەی بەغداوە. ئەمەش هەنگاوێكی باشترە بۆ ناساندنمان زیاتر بە جیهان كە ئێمە ووڵاتانی ڕۆژئاوا پشتمانن، چونكە ئەمڕۆ كورد ناسراوە بە قەومێكی دیموكرات و ئاشتی خواز لە چاوی ووڵاتانی ڕۆژئاوا

ئالان قەرەداغی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە