کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوەیەكگرتوەكان: لە نیپاڵ 8 ملیۆن كەس زیانیان پێگەیشتووە و زیاتر لە 4 هەزاریش گیانیان لەدەستداوە

.

02:27 PM - 28/04/2015

 هەشت ملیۆن كەس بەهۆی بومەلەرزەكەی نیپاڵەوە زیانیان پێگەیشتووە و زیاتر لە چوار هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە. نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە: هەشت ملیۆن كەس بەهۆی بومەلەرزە وێرانكەرەكانی نیپاڵ زیانیان پێگەیشتووە كە ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 28 ملیۆن كەسە ، ئەوەشی خستۆتەڕوو چوار هەزار و 300 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. لەدرێژەی راپۆرتەكەیدا نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكراشیكردووە: زیاتر لە ملیۆنێك و چوار سەد هەزار كەس پێویستیان بەخۆراك هەیە، جگە لەوەی كەموكورتی لەئاوی خواردنەوە و دەرماندا هەیە. لای خۆیەوە سوشیل كویرالا سەرۆك وەزیرانی نیپاڵ رایگەیاند: رێژەی ئەو كەسانەی لە بومەلەرزەكاندا گیانیان لەدەستداوە 10 هەزار كەسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە