کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوروسیادۆرتمۆند (4-1) شتوتگارتی دووچاری شكست كرد

.

11:58 AM - 30/11/2015

لە ئەڵمانیاش ركابەریەكانی هەفتەی 14 ی بۆندس لیگا كۆتاییان پێهات و لە یاریەكی بەهێزی ئەو هەفتەیەشدا یانەی بوروسیادۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پاركی تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی شتوتگارت كرد  دوای تەنها 3 دەقیقە لە دەست پێكی یاریەكە گۆنزالۆ كاسترۆ توانی گۆڵ یەكەمی یانەی دۆرتمۆند تۆمار بكات  هەروەها لە دەقیقەی 19 شدا ئۆبامیانگ گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی  بەڵام لە پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەمی یاریەكەدا و لە دەقیقەی 40 دانیێڵ دیداڤی گۆڵی یەكەمی یانەی شتوتگارتی تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵەكانیشی كەم كردەوە  لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی دۆرتمۆند فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان و هەر بەو هۆیەشەوە جۆرج نیدیر مایەر بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆمار كردو یانەی دۆرتمۆندی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا كۆنترۆڵی نێو یاریگایان كرد و لە دوا دەقیقەی یاریەكەشدا ئۆبامیانگ گۆڵێكی تری بەخشیە یانەكەی  سەرەنجام یانەی بوروسیادۆرتمۆند یاریەكەی بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی شتوتگارت بردەوە . 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە