کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە سوانزی سیتی بردەوە

.

11:53 AM - 30/11/2015

لە لایەكی ترەوە و هەر لە یاریەكانی هەفتەی 14ی پریمەرلیگ  یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد پێشوازی لە یانەی سوانزی سیتی كرد  سەرەرای ئەوەی لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد بەڵام لە تۆمار كردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی  تا لە دەقیقەی 62 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی لیڤەرپوڵ هەژمار كرد و جەیمس میلنەریش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات و سەرەنجامیش یاریەكە هەر بەو گۆڵە بە سوودی یانەی لیڤەرپوڵ كۆتایی پێهات  كە بەو بردنەوەش یانەی لیڤەرپوڵ توانی بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی سەربكەوێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە