کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داود ئۆغڵۆ: تیرۆركردنی تاهیر ئاڵچی پەردەپۆش ناكرێت

.

11:11 PM - 29/11/2015

سەرۆك وەزیرانی توركیا تەئكید دەكاتەوە كە تیرۆركردنی سەرۆكی سەندیكای پارێزەران پەردەپۆش ناكرێت و لێكۆڵینەوەی جدیش لە رووداوەكە دەكرێت. لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا لەبارەی پەلامارە تیرۆریستییەكەی دوێنێی دیاربەكر و تیرۆركردنی تاهیر ئاڵچی رایگەیاند: بەو رووداوە تەنیا بنەماڵەی ئاڵچی و سەندیكای پارێزەران زیانیان بەرنەكەوتووە، بەڵكو هەموو توركیا زیانی بەركەتووە. داود ئۆغڵۆ وتیشی: لێكۆڵینەوەكان بەوپەڕی تواناوە بەڕێوەدەچن بۆیە رووداوەكە پەردەپۆش ناكرێت و تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەكەش لەبەردەستدایە، لەبەر ئەوە هەرچییەك پێویست بێت لە چوارچێوەی یاساكانی دەوڵەتدا ئەنجام دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە