.
01:06 PM - 28/04/2015
لەناحیەی گەرمكی سەر بەقەزای پێنجوێن بەناونیشانی خولی شەهید جەلال تاتانی كۆتایی بە خولێكی تۆپی پێ هات كە 10تیپی ناحیەكە بەشدارییان تێدا كردبوو. سەرجەم یاریەكانی ئەو خولە لەیاریگای ناحیەی گەرمك ئەنجامدران و لەیاری كۆتایشدا هەردوو تیپی وەرزشی پێشمەرگە و گەنجان ڕوبەرووی یەكبوونەوە، دوای پێشكەشكردنی یاریەكی ئاست بەرزیش سەرئەنجام تیپی پێشمەرگە توانیان بەئەنجامی 4 گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەكە ببەنەوە و نازناوی خولەكە بەدەستبهێنن، لەكۆتایشدا خەڵات بەسەر تیپە براوەكاندا دابەشكرا كە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ناحیەی گەرمك دابین كرابوون.
eTt9cmJ5jtI
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە