کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان رادەگەیەنرێت

.

05:23 PM - 29/11/2015

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت: جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان ئەركێكی نیشتمانی و زانستییە. د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا كە تایبەت كرابوو بەچۆنیەتی كاركردن لە پڕۆژەی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان، رایگەیاند: لەئێستادا لەسەرەتایی راگەیاندنی ریزبەندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستانین بۆیە بەر لەوەی ئەنجامەكان رابگەیەنین بەپێویستمان زانی میكانزمەكان و چۆنێتی كاركردن لەپڕۆژەكەدا بۆ زانكۆكانی كوردستان باس بكەین، تا بەرچاوڕوونیەكیان هەبێت لەسەر كۆی پڕۆسەكە, راشیگەیاند: ئەم پڕۆژەیە گرنگی زۆری بۆ گەشەپێدانی زانكۆكان و پێشخستنی كۆمەڵگە هەیە. ووتیشی: پێویستە خۆمان بە بەرپرسیار بزانین بەرامبەر بە كوالێت و هەڵسەنگاندنی زانستی زانكۆكان، چونكە جگە لەوەی زانكۆكان جۆرێك لەسەربەخۆیی كارگێڕی و داراییان هەیە، بەڵام ناتوانین لە چاودێرییكردنی سەربەخۆی زانكۆكان سەركەوتووبین ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ نەكەین، ئەنجام و هەڵسەنگاندنیشی رادەگەیەندرێت بە باش و خراپییەكانیەوە هەمومان لێی بەرپرسیار دەبین بە وەزارەت و زانكۆكانیشەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە