.
01:22 PM - 29/11/2015
لە ئیتاڵیاش ركابەرییەكانی هەفتەی 14ی كاڵچۆ دەستیان پێكرد و لە یاریەكی بەهێزیشدا هەردوو یانەی ئەی سی میلان و سامپدۆریا لە یاریگای سان سیرۆ رووبەرووی یەك بوونەوە لە دەقیقەی 17 دا جیاكۆمۆ بۆناڤینتۆرا توانی گۆڵی پێشكەوتنی رۆسۆنێری تۆمار بكات هەروەها لە دەقیقەی 39 شدا مبای نیانگ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی لە سەرەتای گێمی دووەمیشدا یاریزانانی میلان توانیان ئاستێكی بەرزتر نیشیان بدەن و لە دەقیقەی 50 شدا مبای نیانگ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد لە دەقیقەی 80 شدا لوس ئەدریانۆ گۆڵێكی تری بەخشیە یانەی خاوەن یاریگا لە پێش كۆتایی هاتنی یاریەكەش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی سامپدۆریا هەژمار كرد و ئیدێر مارتینێزیش توانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات سەرەنجام یانەی ئەی سی میلان یاریەكەی بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی كردەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە