کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كلیڤلاند كاڤالیێرز بە جیاوازی 2 خاڵ لە برۆكلین نێتسی بردەوە

.

01:10 PM - 29/11/2015

 لەدرێژەی ركابەرییەكانی باسكەی ئەمریكا ئێن بی ئەی و لە یاریەكی بەهێزدا  هەردوو تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرز و برۆكلین نێتس بەیەكەگەیشتن  لەسەرەتاوە یارییەكە ئاستێكی مام ناوەندی بەخۆوە بینی و سەرەنجام یاریزانانی تیپی برۆكلین  توانیان ئەو چارەكە بە 24 خاڵ بەرامبەر بە 17 خاڵ بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە  لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە تۆمار كردنی خاڵەوە نزیك بون و یاریزانانی تیپی كلیڤلاندیش توانیان ئەو چارەكە بە ئەنجامی 27 خاڵ بەرامبەر بە 26 خاڵ ببەنەوە  لە چارەكی سێیەمدا یاریزانانی تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرز درێژەیان بە ئاستە بەرزەكەیاندا و سەرەنجامیش ئەو چارەكەیان بە 25 خاڵ بەرامبەر بە 18 خاڵ لە تیپی میوان بردەوە  هەرچەندە لە چارەكی چوارەمدا یاریزانانی تیپی برۆكلین هەوڵێكی زۆریاندا ئەنجامە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە  بەڵام ئەو چارەكشیان بە ئەنجامی 20 خاڵ بەرامبەر بە 21 خاڵ دۆراند  لە كۆتایشدا تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرز  یاریەكەی بە جیاوازی تەنها 2 خاڵ و بە ئەنجامی 90 خاڵ بەرامبەر بە 88 خاڵ لە تیپی برۆكلین نێتس بردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە