کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزی تایبەتی ئەمریكا گەیشتە رۆژئاوای كوردستان

.

11:29 AM - 29/11/2015

دەیان سەربازی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاریكردنی شەڕڤانان لەشەڕی دژ بە داعش گەیشتوونەتە رۆژئاوای كوردستان.
سەرچاوەیەك لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند دەیان ئەندامی هێزی تایبەتی ئەمریكا بۆ مەشق و راهێنان و هاوكاریكردنی راوێژكاری سەربازی بۆ شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش گەیشتوونەتە رۆژئاوای كوردستان ، بەدووریشی زانی هێزە تایبەتەكەی ئەمریكا لەشاری رمێلانی رۆژئاوای كوردستان فڕۆكەخانەیەكی سەربازی دابمەزرێنن، وەك بەشێك لەو هاوكارییە سەربازی دەیكەن.
روونیشكردۆتەوە چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوودا ژمارەی هێزە تایبەتەكەی ئەمریكا  زیاد بكرێت.
هەر لەبارەی رەوانەكردنی هێزی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان، لەچەند رۆژی رابردوودا میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە كە 150 ئەفسەر و سەربازی ئەمریكی بۆ راهێنان و مەشقپێكردنی شەڕڤانان لەشەڕی دژی داعشدا گەیشتوونەتە شاری كۆبانێ.
كەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانیاش ئاشكرایكرد ناردنی ئەو سەربازو پسپۆڕانە لەچوارچێوەی ئەو پلانەدایە كە ئەمریكا لەڕووبەڕووبونەوەی داعشدا نەخشە رێگای بۆ داناوەو ماوەیەكی كورتیش بەر لەئێستا چەند سەربازو پسپۆڕێكی بەژمارە كەمتری ناردوەتە قامیشلۆ بۆ هەمان مەبەست كە لەژێر كۆنترۆڵی یەپەگەدایە.







لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە