کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئۆپەراسیۆنێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عیراقدا دەیان تیرۆریستی داعش دەكوژرێن

.

11:26 AM - 29/11/2015

شانەی راگەیاندنی جەنگی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عیراقدا لە ناوچەی زاب بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان  دەیان تیرۆریستی داعش و بەرپرسی بەرگری ئاسمانی داعش  كوژراون .
ئەو شانەیە ئاماژەی بەوەشكردووە لەو بۆردومانانەدا لە ناوچەی زاب زیانێكی زۆر بە تیرۆریستان گەیشتووە و كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنیش خاپووركراوە .
هەر لە بەیاننامەكەی شانەی راگەیاندنی جەنگی عیراقدا هاتووە فڕۆكە جەنگییەكانی  عیراق لە باكووری شەرگات دەستیان كردووە بە بۆردومان كردنی بنكە و بارەگاكانی داعش و كارگەیەكی دروستكردنی بۆمب و كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیان خاپوور كردووە و ژمارەیەك تیرۆریستیش كوژران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە