کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەبادی : لەسەدا 40ی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش كۆنترۆڵكراوەتەوە

.

10:50 AM - 29/11/2015

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت هێزە ئەمنیەكان لەسەدا 40ی ناوچەكانی ژێر دەستی داعشیان كۆنترۆڵكردۆتەوە.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەبارەی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش، تەئكیدی لەسەر ئەوەكردەوە كە هێزە ئەمنیەكان توانیویانە رووبەڕێكی زۆری ئەو ناوچانە كۆنترۆڵبكەنەوە و سەركەوتنیشیان بەدەستهێناوە.
راشیگەیاند هێزە ئەمنیەكان لەسەدا 40ی ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەستی داعشیان كۆنترۆڵكردۆتەوە و مەترسیە سەربازییەكانیان لە بەغدا دوورخستۆتەوە.
هاوكات سەرچاوەیەكی سەربازی عیراق رایگەیاند لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە لەنزیك شاری رومادی سەر بە پارێزگاری ئەنبار هێزە ئەمنیە هاوبەشەكان پرۆسەیەكیان دەستپێكردووە و توانیوانە 21 تیرۆریستی داعش بكوژن و چەند ناوچەیەكیش لە داعش پاكبكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە