کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو بەرشەلۆنە میوانداری خیتافی دەكات

.

01:02 PM - 28/04/2015

 بریارە ئەمشەو  یاریەكانی هەفتەی 34 ی لالیگا دەست پێبكات و یانەی بەرشەلۆنەش لە یاریگای خۆی میوانداری خیتافی دەكات بۆ ئەو یاریەش یاریزانانی بەرشەلۆنە بە تەواوی ئامادەن تا بتوانن سێ‌ خاڵی تر دەستەبەر بكەن و هەنگاوێكی تر لە نازناوی ئەم وەرزە نزیك بێتەوە، لە یاریەكی تردا سبەینێ‌  یانەی ریاڵ مەدرید لەبەردەم یاریگا و هاندەرانی میوانداری ئەلمێریا دەكات، ریاڵ دەیەوێت درێژە بە سەركەوتنەكانی بدات و بەردەوام بێت لە ركابەریكردنی بەرشەلۆنە بۆ ئەو یاریە ریاڵ بەهۆی ئینزارەوە لە تواناكانی هەر یەكە لە رامۆس و كارڤاخال بێ‌ بەش دەبێت،لە یاریەكی بەهێزی ئەو هەفتەیەشدا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ هەردوو یانەش بە تەواوی یاریزانەكانیانەوە بۆ ئەو یاریە ئامادەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە