کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: ئێڵچی پارێزەرو بەرگریكار لەئازادیی ‌و دیموكراسی بوو

.

10:36 AM - 29/11/2015

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) هاوخەمی خۆی بۆ تیرۆركردنی تاهیر ئێڵچی پارێزەر و بەرگریكار لەئازادیی ‌و دیموكراسی دەردەبڕێت.
مەلا بەختیار لە بروسكەیەكدا رایگەیاندووە تاهر ئێڵچی سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد دوابەدوای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی، كە ئامانج لێی داكۆكیكردن ‌و بەرگرتن بوو لەشێواندنی مێژووی گەلەكەمان‌ و پاراستنی منارەی چوار ئەستونی ئامەد بەداخەوە لەلایەن دوژمنانی ئازادیی ‌و دیموكراسییەوە بەناهەق شەهید كرا.
هەر لە بروسكەكەی مەلا بەختیاردا هاتووە بەشەهیدكردنی ئێڵچی كە پارێزەر و وڵاتپارێز ‌و كورد پەروەرێكی ئازادیخوازی هەڵكەوتووی گەلەكەمان بوو لە باكووری كوردستان، تیرۆریستان دەیانەوێت لەم رێگەیەوە، دەنگە دلێرو دیموكراسیخوازەكانی گەلەمان لەناوبەرن ‌و كاروانی پارێزگاریی لەماف ‌و ئازادییەكانی گەلەمان بكوژێننەوە , بۆیە لێرەوە وێڕای پرسەو سەرەخۆشیمان لەگەلەمان، لەشاری ئامەدی سەربەرز‌ و لەماڵباتی شەهید ئێڵچی پارێزەری ئازادی , داواكاریشین بەزووترین كات تاوانباران دەستگیر بكرێن ‌و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە