کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر لەگەڵ وەفدێكی كونسوڵگەری فەرەنسا كۆبۆبوە

.

09:33 PM - 28/11/2015

حاكم قادر لەگەڵ وەفدێكی كونسوڵخانەی فەرەنسا كۆبۆوە و كردەوە تیرۆرستیەكانی پاریسی ئیدانە كرد. حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی لەسلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی كونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێم كە پێكهاتبوو لە ئالان گیپیخات سەركونسوڵ و ئەلیكسەندەر پۆكین جێگری سەركونسوڵ و ئیلیڤیا ئیتۆند بەرپرسی دۆسێی عیراق لەوەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لەدیدارێكدا كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئیدانەی ئیدانەی پەلامارە تیرۆرستیەكانی پاریسی كرد و رایگەیاند: داعش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر جیهان و دەبێت بەرەی هاوپەیمانی دژ بەو گروپە فراوانتر بكرێت و پێویستە سەرچاوەی دارایی داعش وشكبكرێت، حاكم قادر باسی لەوەشكرد: پێشمەرگە جەنگاوەری دیموكراسی و دووساڵە لەسەنگەریی بەرەنگاریی تیرۆریستاندایە و هاوكارییەكانی فەرەنساشی بۆ هێزی پێشمەرگە بەرزنرخان. سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق و ناوچەكە كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی وتی: كورد لەگەڵ مافی چارەی خۆنوسیندایە و بۆ ئەو مافەش خەبات دەكات. ڕوونیشیكردەوە: بارودۆخی عیراق ناجێگیرە و چارەنوسیشی دابەشبوونە، چونكە كێشەی قوڵ لە نێوان شیعە و سوننەدا هەیە و كوردیش كێشەی لەگەڵ عیراقدا هەیە. لایخۆشییەوە كونسوڵی فەرەنسا بەگرنگەوە باسی لە ئازایەتی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بەتیرۆرداكرد و وتی: فەرەنسا پشتیوانی ئەوانە دەكات كە لە بەرەی دژ بەتیرۆردایە و شانازی بە هاوپەیمانێتی كورد و پێشمەرگەوە دەكات و هەروەك دووپاتیكردەوە كە تیرۆر و تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ئازادی  و دیموكراسیی و شارستانییەت و لەدژی مرۆڤایەتین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە