کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسول عەلی لەگەڵ عەلی باپیر كۆدەبێتەوە

.

08:33 PM - 28/11/2015

ئەمڕۆ لەشاری هەولێر كۆسرەت رەسول عەلی بەئامادەبوونی عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی و دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێ كردن پێشوازی لە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و وەفدێكی هاوڕێی كرد. وەفدی میوان بەخێرهاتنەوەی كۆسرەت رەسول عەلیان كرد ، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند: من لە كات و ساتە سەختەكاندا كاك كۆسرەتم بینیوە و پیاوێكی زۆر قارەمان و بەهیمەتە. هاوكات كۆسرەت ڕەسوڵ سوپاسی ئەو سەردان و بەسەركردنەوەیەی وەفدی میوانی كرد.  سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و بارودۆخی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو لەوبارەیەوە هەردوولا بەپێویستیان زانی  لایەنەكان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆو كێشەكان چارەسەر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

سەرەوە