کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاردانەوەكانی مۆسكۆ- فڕۆكەكانی ڕوسیا جەبەل توركمان بۆردوومان دەكەن

.

08:25 PM - 28/11/2015

فڕۆكەجەنگییەكانی ڕوسیا بەچڕی جەبەل توركمان بۆردوومان دەكەن و ئۆپۆزسیۆنیش بۆكۆنترۆڵكردنی ناوچەكەپێشڕەوی دەكات. فڕۆكەجەنگیەكانی ڕووسیا سێ هێرشی ئاسمانیان لەناوچە سنورییەكانی سوریا لەنزیك توركیا ئەنجامدا و جارێكی تر چیای توركمانیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و ژمارەیەكی تریش برینداربوون، بەپێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا  لەو بۆردوومانانەدا چەند كاروانێكی ئۆتومبێلەكانیان كردۆتە ئامانج كە بەرەو شاری حەلەبی سوریا ڕۆشتوون ، هاوكات بەپێی  زانیارییەكان هاوشان لەگەڵ بۆردوومانەكانی ڕووسیا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن هێرشەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانە دەستپێكردووە.  لەپاش خستنە خوارەوەی فڕۆكە ڕوسیەكە لەلایەن توركیاوە ڕۆژ بەڕۆژ پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزی زیاتر بەخۆیەوە دەبێنێت و هێرشی ئاسمانیاكانی روسیاش زیاتر كاروانی ئۆتومبێلەكان و تانكەرەكانی نەوت لە ناوچە سنورییەكانی ئەو وڵاتە دەكەنە ئامانج ، چونكە وەك بەرپرسانی مۆسكۆ ئاماژەی پێدەكەن ئەو ئۆتومبێلانە لەتوركیاوە چەك وتەقەمەنی بۆ تیرۆرستانی داعش دەگوازنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە