کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڤاڵ مەلا بەختیار لەگەڵ بیرمەندی فەڕەنسی ڕێجس دۆبرێ كۆدەبێتەوە

.

01:01 PM - 28/11/2015

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەپاریس، لەدیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ ریجس دۆبرێ بیرمەندی ناسراوی فەرەنسا و جیهان، تێڕوانین و خوێندنەوەكانیان، بۆ ئاییندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عیراق و گۆڕانكاریی و ئەگەرەكانی سوریا و هاوكێشە نوێیەكان لەناوچەكەدا تاوتوێكردو بیروڕای پێویستیان لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕكرد. لەتەوەرێكی تری دیدارەكەدا، كە زیاتر لە سەعاتێكی خایاند، جەنگی دژی داعش، هاوپەیمانێتی و بەرە نوێیەكان لە ناوچەكەدا، هەڵسەنگێندراو لەو چوارچێوەیەشدا پێگە و سەنگی كورد لەئاییندەی ناوچەكەدا، بەگرنگ خوێندرایەوە و بەبایەخیشەوە ئاماژە بە رۆڵی كورد لەرووبەرووبوونەوەی تیرۆر و داعشدا كرا. لەكۆتایی دیدارەكەشدا، مەلا بەختیار، بۆ بەشداری لە چەند كۆڕو سیمینارێك لەچوارچێوەی پرۆژەكانی دابڕان، دۆبرێی بانگهێشتی كوردستان كردو دۆبرێش بەسوپاسەوە قبوڵی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە