کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە سێ‌ گوندی سەر بە موسڵی ئازاد كردەوە

.

12:06 PM - 28/11/2015

هێزی پێشمەرگە سێ گوندی سەر بەقەزای تەلكێفی لەتیرۆریستان پاككردەوە. لەو بارەیەوە غەیاس سوورچی كارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی پی یو كەی میدیای راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەگەی هێرشیكردە سەر سێ گوندی سەر بەناحیەی وانكێ لە قەزای تەلكێف، كە لەرووی ئیدارییەوە سەر بەپارێزگای موسڵن و لەئەنجامدا ئەو سێ گوندە لە تیرۆریستان پاككرانەوە. وتیشی:  ئەو هەڵمەتە بەهاوكاری فڕۆكەكانی هاوپەیمانان ئەنجامدراوە و دەیان تیرۆریست كوژراون كە ئەمیرێكیان تێدایە و ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنیش كەوتە دەست پێشمەرگە. وتیشی: دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە قەزای شەنگال و رێگای سەرەكی بەنداوی موسڵ و ناحیەی زومماری لە تیرۆریستان پاككردەوە، زۆرجار تیرۆریستان بۆ گرتنەوەی ئەو رێگا سەرەكییە هێرشیان دەكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بۆیە ئازادكردنی ئەو گوندانە لەچوارچێوەی ئەوەدا دێت كە مەترسیییەكانی تیرۆیستان درووربخەنەوە لەو شوێنە سەرەكییانەی كە لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە ئازادكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە